2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

غـ.ەززە..بەهۆی داڕووخانی خانوو و باڵەخانە زیانلێكەوتووەكانەوە 18 كەس شەهید بوون

پەیام 

ئامارێكی نوێی قوربانییانی جەنگی سەر كەرتی غەززە بەهۆی داڕووخانی خانوو و باڵەخانە زیانلێكەوتووەكانەوە ڕاگەیەنرا.

وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: لە 10ی تشرینی یەكەم، مانگی 10ی ئەمساڵەوە كە ڕێككەوتنی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە 46 خانوو و باڵەخانەی زیانلێكەوتووی جەنگی دوو ساڵەی سەر كەرتەكە بەسەر دانیشتووانەكەیدا ڕووخاون و بەو هۆیەوە 18 كەس شەهید بوون.

بەپێی ئامارێك كە وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین لە كەرتی غەززە بڵاوی كردەوە: دوایین ڕووداوی داڕووخانی خانوو و باڵەخانە زیانلێكەوتووەكان بەسەر دانیشتووانەكانی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو بوو كە بەو هۆیەوە لە حەی شێخ ڕەزوان لە شاری غەززە چوار كەس شەهید بوون.

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دا لە زیادبوون و بەردەوامبوونی ڕووداوەكانی هاوشێوە ئەگەر قەوارەی زایۆنی لە ڕێگرییكردن لە ئاوەدانكردنەوە و چوونە ناوەوەی خانووی ئامادە بۆ نێو كەرتەكە بەردەوام بێت.

لە ماوەكانی كەمی ڕابردوودا و بەهۆی شەپۆلی باران و نزمەپاڵەپەستۆ و هەڵسانی لافاوەوە چەندین خانوو و باڵەخانە كە پێشتر بەهۆی بۆردومان و هێرشەكانی سوپای قەوارەی زایۆنییەوە زیانیان بەر كەوتبوو و داڕووخان، لەو میانەیەشدا كە هاووڵاتیانی ئاوارە وەك پەناگەیەك بەكاریان دەهێنان شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    میسڕ: هیوادارین مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـ.ەززە دەستپێبكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە..بەهۆی داڕووخانی خانوو و باڵەخانە زیانلێكەوتووەكانەوە 18 كەس شەهید بوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەسەدە: دانوستانەكانمان لەگەڵ حكومەتی سووریا هیچ پێشكەوتنێكی بەدەستنەهێناوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل بۆردومانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریی لە غـ.ەززە كرد و شایی لێكردن بە شین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: گەر هەسەدە نەچێتە ناو سوپای سووریاوە، ئەوەی پێویست بێت دەیكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئـ.یسرائیل، ئێران كەسێكی لەسێدارە دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش تاووتوێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی دژی داعش لە سووریا ئەنجام دا

سەرەتا