2 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لە ئامادەباشیی تەواوداین و چاودێریی وردی دوژمن دەكەین
پەیام
فەرماندەی سوپای ئێران دەڵێت بە وردی چاودێریی تەواوی جوڵەكانی دوژمن دەكەن و هەر هێرشێكیش بكرێتە سەریان وەڵامی توند و یەكلاكەرەوەی دەدەنەوە.
لە میانەی گرژییە هەرێمییەكان و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی دووبارە لەنێوان ئێران لەلایەك و قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا لە لایەكی دیكەوە، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی بە وردی چاودێریی هەر جۆرە جووڵەیەكی دوژمن لە ناوچەكەدا دەكەن.
هەر هێرشێكیش ئاسایش و سەروەریی ئێران بەئامانج بگرێت وەڵامی یەكلاكەرەوە و توندی دەدەنەوە.
ئەمیر حاتەمی ئاشكراشی كرد، سوپای ئێران لە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە و چاودێریی جوڵە سەربازییەكانی لە سنوورەكان و ئاوە هەرێمییەكان چڕ كردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: سوپای ئێران پابەندە بە بەرگریكردن لە وڵات و بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ڕێگەیەك بەكاردەهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە