2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
هه‌سه‌ده: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیمه‌شقه‌وه بۆردومانی ناوچه كوردییه‌كان كراوه
په‌یام
شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئاسایشی سه‌ر به هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا له حه‌له‌ب دروستبوو، تا ئێستا ژنێك و منداڵێك كوژراون و 17 كه‌سیش بریندارن. ده‌وامی ئه‌مڕۆ له پارێزگاكه كرایه پشوو.
ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌سقوود كه ناوچه كوردنشینه‌كانی شاری حه‌له‌بن، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ستی پێ كرد.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" باسی له‌وه كردووه، گرووپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به مووشه‌ك و تانك و تۆپ بۆردومان و تۆپبارانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌سقود ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه 17 كه‌س بریندار بوون، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵیش كوژراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ژنێك و منداڵێك كوژراون و ته‌رمی ژنه‌كه براوه‌ته پزیشكی داد. هه‌روه‌ها 15 كه‌س بریندار بوون. ڕاشیگه‌یاندووه: قوربانییه‌كان له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كی جه‌میلییه بوون له له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی حه‌له‌ب ئاواره بوون و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به‌جێهێشت. پارێزگاری حه‌له‌بیش ڕایگه‌یاندووه: تیمی تایبه‌تمه‌ندیان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی ئارام و دوور له گرژی و پێكدادان بگوازنه‌وه.
هاوكات پارێزگای حه‌له‌ب ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان له حه‌له‌ب ڕاده‌گیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە