2 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
میسڕ: هیوادارین مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـ.ەززە دەستپێبكات
پەیام
وەزیری دەرەوەی میسڕ ڕایدەگەیەنێت ئومێدیان هەیە مانگی یەكی داهاتوو قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غەززە دەست پێ بكات.
بەدر عەبدولعاتی، ڕایگەیاندووە، میسڕ بە تەواوەتی بەشێكە لە هاوكارییكردنی غەززە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هاوڕێ و دۆستان، هەروەها هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ڕێككەوتنی غەززە بەپەلە بچێتە قۆناغی دووەمەوە.
وەزیری دەرەوەی میسڕ ڕاشیگەیاندووە: دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غەززە زۆر گرنگە و شایستەی گرنگی تێدایە، گرنگترینیان كشانەوەی سوپای ئیسرائیلە لە كەرتی غەززە، هەروەها پرسی چەكداماڵین و بڵاوكردنەوەی هێزی نێودەوڵەتی و دروستكردنی ئەنجوومەنی ئاشتی و لیژنەیەكی ئیداریی تەكنۆكرات بۆ بەڕێوەبردنی غەززە و هێنانەدیی سەقامگیری لە كەرتەكە.
عەبدولعاتی ئاشكراشی كردووە، لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر و گرەنتیدەر لە پەیوەندیی بەردەوامدان و پێشهاتەكان بە شێوازێكی باش و ئەرێنی دەچنە پێش. ڕاشیگەیاندووە: ئومێدیان هەیە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو قۆناغ دووەمی ڕێككەوتنی غەززە دەست پێ بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە