2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: دانوستانەكانمان لەگەڵ حكومەتی سووریا هیچ پێشكەوتنێكی بەدەستنەهێناوە

پەیام

هەسەدە ڕایدەگەیەنێت: دانوستانەكانمان لەگەڵ حكومەتی سووریا بۆ تێكەڵكردنی هێزەكان هیچ پێشكەوتنێكی بەدەست نەهێناوە. پێكهاتەی سوپای سووریاش بۆ ئێمە هێڵی سوورە، چونكە لەسەر بنەمای "شەریعەتی ئیسلامی" دامەزراوە.

عائیشە حاجی محەممەد ناسراو بە سۆزدار حاجی، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: سەرەڕای نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ كە وەك وادەی كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سەربازی و تێكەڵكردنی هەسەدە بە سوپای سووریا دیاری كراوە، بەڵام دیمەشق تەنیا دەیەوێت هەسەدە هەڵوەشێنێتەوە و شەڕڤانان وەك "تاك" وەربگرێت، بێ ئەوەی هیچ چاكسازییەكی سیاسی، یان دامەزراوەیی ئەنجام بدات. 

ئەو لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی (ئامارجی) وتیشی: دۆخی مەیدانیی ناسەقامگیرە و پێكدادانەكان بەردەوامە، ئەمەش وا دەخوازێت وادەیەكی نوێ بۆ دانوستانەكان دابنرێت و ئەمریكاش وەك نێوەندگیر ڕۆڵ بگێڕێت.

سەبارەت بە ناكۆكییە بنەڕەتییەكان، حاجی ڕایگەیاند: پێكهاتەی پێشنیازكراوی سوپای نوێی سووریا بۆ ئێمە هێڵی سوورە، چونكە پشت بە شەریعەتی ئیسلامی دەبەستێت.

وتیشی: شەڕكەرێك بیەوێت بچێتە نێو سوپاوە، پێویستە وانەی ئایینی ئیسلامی بخوێنێت، ئەوەش لەگەڵ پەیڕەوی نێوخۆی ئێمە ناگونجێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    میسڕ: هیوادارین مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی غـ.ەززە دەستپێبكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە..بەهۆی داڕووخانی خانوو و باڵەخانە زیانلێكەوتووەكانەوە 18 كەس شەهید بوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەسەدە: دانوستانەكانمان لەگەڵ حكومەتی سووریا هیچ پێشكەوتنێكی بەدەستنەهێناوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل بۆردومانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریی لە غـ.ەززە كرد و شایی لێكردن بە شین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: گەر هەسەدە نەچێتە ناو سوپای سووریاوە، ئەوەی پێویست بێت دەیكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئـ.یسرائیل، ئێران كەسێكی لەسێدارە دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش تاووتوێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی دژی داعش لە سووریا ئەنجام دا

سەرەتا