2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
هه‌رێم و عێراقیش له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 قازانج ده‌كه‌ن و خه‌ڵك زیان ده‌كات
هه‌ریه‌ك له حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێم له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی 11 و12ـدا ترلیۆنان دینار قازانج ده‌كه‌ن.
ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی ماوه بۆ سه‌ری ساڵ و هێشتا مووچه‌ی مانگی 10دابه‌ش نه‌كراوه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش خۆیان بۆ فه‌وتانی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ئاماده كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، هه‌ریه‌ك له حكومه‌ته‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر ڕێككه‌وتنی ڕانه‌گه‌یه‌نراویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه دابه‌ش نه‌كه‌ن، چونكه ترلیۆنان دینار قازانج ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی عێراق به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی، له 9 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له 64 ترلیۆن دیناری بۆ موچه‌ی هه‌موو عێراق خه‌رج كردووه، واته مانگانو حه‌وت پۆینت 57 ترلیۆنی خه‌رج كردووه، به‌و هۆیه‌وه كورتهێنانی له میزانییه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 32 هه‌یه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای كارگێڕی دراایی نابێت كورتهێنان له‌سه‌دا 3 تێپه‌ڕ بكات. هه‌ر بۆیه نه‌ناردنی نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دینار بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 باری سه‌ر شانی میزانییه سووك ده‌كات و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌و كێشه‌یه ڕزگاری ده‌بێت.
كاوه عه‌لی، ئه‌ندامی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: به‌رپرسانی هه‌رێمیش له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و12 قازانج ده‌كه‌ن چونكه 240 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نانێرن، هه‌روه‌ك چۆن له مانگی 12 ی ساڵی ڕابردووش‌دا 400 ملیار دیناریان خوارد. هه‌روه‌ها عێراقیش چاوپۆشی له داهاتی رۆژانه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، عێراق چاوپۆشی له داهاتی نه‌وتی بۆ 30 مانگ ده‌كات له ساڵی 2023 تا مانگی 9 ی ئه‌مساڵ كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلاره و داهاته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت نه‌چووه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم. به‌مجۆره ئه‌وه‌ی زیان ده‌كات ته‌نیا هاووڵاتیانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە