3 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌نیاهوو فشار ده‌كات هێڵی زه‌رد وه‌ك سنووری نوێ بناسرێت
په‌یام
نه‌ته‌نیاهوو به نیازه داوا له تره‌مپ بكات كه دان به هێڵی زه‌رددا بنێت وه‌ك سنووری نوێی قه‌واره‌كه له كه‌رتی غه‌ززه، به‌م جۆره‌ش نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60 ی خاكی غه‌ززه داگیر ده‌كات.
ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی واڵای عیبری ئاشكرای كردووه، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی پلانی داناوه، داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكات كه پشتیوانیی بكات له‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ی كه به هێڵی زه‌رد ناسراوه له كه‌رتی غه‌ززه به سنووری ئیسرائیلی بناسێنێت. به‌م شێوازه‌ش له‌سه‌دا 58 ی خاكی غه‌ززه ده‌لكێنێت به خاكی قه‌واره‌كه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌ته‌نیاهوو سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كاتو تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌وه بێ دیدگان و كۆك نیین له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی، له‌م نێوه‌نده‌شدا سه‌رانی قه‌واره‌ی زایۆنی پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن گۆڕانكاریی هه‌میشه‌یی له جوگرافیای سیاسیی كه‌رتی غه‌ززه‌دا بكه‌ن و خاكه‌كه‌ی داگیر بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، نه‌ته‌نیاهوو له‌م هه‌نگاوه‌یدا ده‌یه‌وێت خاكی غه‌ززه بچووكتر بكاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ئابووریی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وشك بكات به‌جۆرێك كه كۆنترۆڵی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا نه‌مێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە