2 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق: چین و هیندستان گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانین
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد كه له ساڵی ڕابردوودا، هه‌ردوو وڵاتی چین و هیندستان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی وڵات و به‌ته‌نیا سه‌دا 50ی كۆی گشتیی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ده‌ره‌كییان عێراقیان بردووه كه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 90 ملیار دۆلار.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فه‌رمیی بانكی ناوه‌ندی، قه‌باره‌ی بازرگانیی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی چین له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر 58 ملیار دۆلار، له كاتێكدا وڵاتی هیندستان زیاتر له 31 ملیار دۆلار له پله‌ی دووه‌مدا هاتووه، كه به هه‌ردووكیان ده‌گاته نزیكه‌ی 90 ملیار دۆلار.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌دا نیوه‌ی تێكڕای بازرگانیی ده‌ره‌كیی عێراق پێكده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه بازاڕی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌و دوو زلهێزه ئابوورییه‌ی ئاسیا ده‌به‌ستێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، توركیا وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و له پله‌ی سێیه‌مدا ماوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی 20ملیار و 786 ملیۆن دۆلار، دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا به هه‌شت ملیار و952 ملیار دۆلار و كۆریای باشوور به زیاتر له حه‌وت ملیار و نیو دێێت، له دوای ئه‌وانیش ئیمارات و یۆنان و سعودیه ڕیزبه‌ندییه‌كانی دواتری هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی عێراقدا جێگیر بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە