2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی ته‌واوبوونی ساڵی داراییه‌وه؛ كاركردن له به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گیرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كاركردن له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانه‌وه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی كردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و ماوه‌ی مانه‌وه، له به‌غداد و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه، سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ڕابگرن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆتاییهاتنی ساڵی داراییه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ڕاگرتنی كاری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رۆژی یه‌كشه‌ممه 28 ی 12ی2025 ده‌ست پێ ده‌كات و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه 4 ی 1ی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م ڕێكاره به ئامانجی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یه بۆ ته‌واوی كاری فه‌رمانگه‌كان، هه‌روه‌ها ته‌رازووی درایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه. هاوكات سیستمی ئه‌لكترۆنیی و داتاكان ئاماده ده‌كرێن بۆ پێشوازی له ساڵی نوێ له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ورد و زیاتر به هاووڵاتیان له ئاستێكی پێشكه‌وتوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە