2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
عێراق به‌شه‌خۆراكی ئه‌م توێژانه ده‌بڕێت
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق به‌شه‌خۆراكی پزیشك و ده‌رمانساز و خاوه‌نی كۆمپانیاكان و بازرگانان ده‌بڕێت.
ستار جابری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاندووه، به‌شه خۆراكی مانگانه له عێراق له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئامانجی ته‌نیا خێزنه هه‌ژاره‌كان بووه، هه‌ر بۆیه بڕیار دراوه به‌شه‌خۆراكی 13 چین و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ببڕدرێت، له‌نێویاندا پزیشكان و ده‌رمانسازان و خاوه‌نی كۆمپانیاكان و ئه‌ندامانی ژووره بازرگانییه‌كان و یه‌كێتیی پیشه‌وه‌ران هه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بڕیاره‌كه ئه‌و 13 چین و توێژه ده‌گرێته‌وه كه دۆخی ئابووریان باشه و پێویستیان به خۆراكی مانگانه نییه.
ستار جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ڕابردوودا هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی بڕینی به‌شه‌خۆراك وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیی پێ,یستیان نه‌بووه به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا پرۆسه‌كه به شێوازێكی نوێی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئامانجیانه ڕێكاره‌كان دڵنیایی ئه‌وه بدات كه به‌شه‌خۆراك ده‌گاته ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر پێویستیانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە