2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان فشار ده‌كه‌ن پێشێلكارییه‌كان ڕابگیردرێت
شاندێكی باڵای حه‌ماس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ بوونه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاوی كرده‌وه، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان، له ئه‌نقه‌ره پێشوازیی له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیل ئه‌لحه‌ییه، سه‌رۆكی حه‌ماس له غه‌ززه كردووه و پێكه‌وه دوایین بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بیروڕا له‌باره‌ی قۆناغی دووه‌می پلانی ئاشتیی غه‌ززه ئاڵوگۆڕ كرا و هاكان فیدان ڕایگه‌یاندووه: توركیا له هه‌موو پلاتفۆڕمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌رده‌وامه له به‌رگریكردن له مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
له به‌رمبه‌ردا، شاندی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستیان جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنی به‌رده‌وامه له به‌ئامانجگرتنی غه‌ززه و پێشێلكردنی ڕێككه‌وتن. ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه ڕێگر بێت له چوونه ناو قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی ئاشتی.
شانده‌كه‌ی حه‌ماس له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاشیانگه‌یاندووه: له‌سه‌دا 60ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ڕێگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌یان بۆ غه‌ززه پێ ده‌درێت، كاڵای بازرگانی هه‌ڵده‌گرن و بڕی هاوكارییه مرۆییه‌كان له ئاستی پێداویستییه‌كاندا نییه. له‌به‌رئه‌وه كورتهێنان له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، ده‌رمان، پێداویستی مانه‌وه و سووته‌مه‌نی به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە