2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ههواڵگری ئهمریكا هێرشی كرده سهر فهنزوێلا
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەو ھێرشەی کە ھەفتەی ڕابردوو کرایە سەر بەندرێک لە ڤێنیزوێلا، لەلایەن ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)وە ئەنجامدراوە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) لە دوو سەرچاوەی گواستووەتەوە، ھەفتەی ڕابردوو لە ڕێگای ئاراستەکردنی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە ھێرش کراوەتە سەر بەندرێک لەناو خاکی ڤێنیزوێلا، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە بەندەرکە لەلایەن چەتەکانی بەقاچاغبردنی ھۆشبەر بەکارھێنراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ھێرشەکە کە بەیەکەم ھێرشی ئەمریکا لەناو خاکی ڤێنیزوێلا دادەندرێت، لەلایەن ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)وە ئەنجامدراوە.
ھاوکات میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە کە لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە تا ئێستا، سوپای ئەمریکا ٢٦ ھێرشی بۆ سەر ئەو بەلەمانە ئەنجامداوە کە واشنتۆن بانگەشەی ئەوە دەکات ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی دەریای کاریب و ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن دەگوازنەوە.
ھەر بەپێی میدیاکانی ئەمریکا لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ١٠٤ کەس کوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە