2 رۆژ پێش ئێستا 392 جار خوێنراوەتەوە

باشووری یەمەن بە پشتیوانیی ئیماڕات قۆناغی ڕاگوزەری بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ڕاگەیاند

پەیام 

سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن كە لەلایەن ئیماڕاتەوە پاڵپشتیی دەكرێت، قۆناغی ڕاگوزەری بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەت لە باشوور ڕاگەیاند و حكومەتی دانپێدانراویش ڕەتی دەكاتەوە.

عیدڕوس زوبەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن كە لەلایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە پشتیوانیی لێ دەكرێت دەستپێكردنی قۆناغی ڕاگوزەری بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگەیاند، كە لە كۆتاییدا ڕاپرسییەكی لەسەر سەربەخۆیی باشوور بەدوادا دێت.

عیدڕوس زوبەیدی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد سەرپەرشتی قۆناغی گفتوگۆیەكی سیاسی گشتگیر نێوان باشوور و باكوور بكات كە دواتر و لە دووی مانگی یەكی ساڵی 2028 و بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی باشوور بەپێی ڕاپرسییەك كۆتایی دێت.

لای خۆیەوە، فەیسەڵ مەجیدی بریكاری وەزارەتی دادی حكومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ڕاگەیەنراوەكەی باشوور بۆ قۆناغی ڕاگوزەر هیچ بەهایەكی یاسایی نییە و لەگەڵ دەستوور و یاسای یەمەنیش یەك ناگرێتەوە.

مەجیدی ڕایگەیاند: جوڵەكانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور هەڵگەڕانەوەیە لە شەرعییەت و خۆیشی دەزانێت ناتوانرێت هیچ دەوڵەتێك بەبێ پارێزگاكانی حەزرەمەوت و مەهرە پێكبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنەیی داوای خۆپیشاندەرانى وڵاتەكەی بەڕەوا دەبینێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باشووری یەمەن بە پشتیوانیی ئیماڕات قۆناغی ڕاگوزەری بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بنكەكانی ئەمریكا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی ئێران: نە بە جەنگ، نە بە دانوستان مووشەكەكانمان لەنێو ناچن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامە و سەدان کەس دەستگیرکراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی گرانی و سەختیی ژیان بەڕێوە دەچێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕاگه‌یاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران هه‌یه‌

سەرەتا