2 رۆژ پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
خامنەیی داوای خۆپیشاندەرانى وڵاتەكەی بەڕەوا دەبینێت
پەیام
ڕێبەری باڵای ئێران داوای خۆپیشاندەرانى وڵاتەكەی بە ڕەوا دەبینێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێ: ناڕەزایەتی شتێكە و ئاژاوەگێڕی شتێكی دیكەیە.
لە نوێترین دەركەوتینیدا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران باسی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی كرد و كە بە گردبوونەوە ناوی هێنا و ڕایگەیاند: چینی بازرگان و خاوەنكار وەفادارترین چینن بە سیستمی وڵاتەكەیان و جەختی لەوە كردەوە كە ناتوانرێت بە ناوی ئەو چینەوە دژایەتی كۆمار و سیستمی ئیلامی بكرێت.
خامنەیی دانی بەوەدا نا كە خۆپیشاندانەكان لەلایەن بازرگان و خاوەنكارەانەوە ئەنجام دراوە و داواكانیاشیان دروست بووە و لە تەلەفزیۆن و شیكارییەكاندا بینییویەتی و وتی: بازرگان كاتێك دەبینێت دۆخی دراوی وڵاتەكەی دادەبەزرێت و نرخێكی جێگری نییە، وای لێدێت كە ناتوانێك كاسبی بكات.
ڕێبەری ئێران جەختی لەوە كردەوە، كە سەرۆككۆمار و بەرپرسانی بالای وڵاتەكە سەرقاڵی چارەسەری گرانبوونی نرخی دراوی بیانین و بە كارێكی نا ئاسایی و كاری دوژمن ناوی هێنا.
لە درێژەی وتەكەیدا خامنەیی تیشكی خستە سەر ئاڵۆزییەكان و وتی: لە پشتی گردبوونەوەكانەوە هەندێك كەس وتافی دژی ئیسلام و دژە ئێران و كۆمارەكەی دەڵێنەوە و بە بەكارهێنراو و بەركێگیراوی دوژمن ناوی هێنان.
باسی لەوە كرد خۆپیشاندان دوورە لە ئاڵۆزی لەگەڵ ناڕازییان قسە دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئاڵۆزییەكان قسە سوودی نییە و دەبێت سەركوت بكرێت، و شایانی قبوڵ نییە.
جەختی لەوەیش كردەوە، كە حكومەت و گەلەكەی بە هێزی تەواوەوە بەرانبەر دوژمن دەوەستن و شكست ناهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە