2 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕاگه‌یاند
په‌یام
ده‌زگای هه‌واڵگریی مۆساد داوا له خۆپیشانده‌رانی ئێران ده‌كات بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان فراوان بكه‌ن.
ده‌زگای هه‌واڵگریی مۆساد داوای له خۆپیشانده‌رانی ئێران كرد جووڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه له مه‌یداندا له‌گه‌ڵیانه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ڕۆژی ڕابردوو بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ لانی كه‌م 10 زانكۆ فراوان بوو.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌كیی زایۆنی له په‌یامێكدا به زمانی فارسی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له سۆشیاڵ میدیای "ئێكس" ڕووی له خۆپیشانده‌رانی ئێران كرد و ڕایگه‌یاند: "پێكه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كاتی هاتووه، ئێمه له‌گه‌ڵتانین".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه ڕادیۆی سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی به زمانی عیبری بڵاوی كرده‌وه، هاتووه: "نه‌ك ته‌نها له دووره‌وه یان به قسه، به‌ڵكو ئێمه له مه‌یدانیشدا له‌گه‌ڵتانین".
ئه‌م بانگه‌وازه دوای ئه‌و گفتوگۆیانه دێت كه ئه‌م هه‌فته‌یه له نێوان بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام درا؛ كه دوای گفتوگۆكه سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی زیاتری له ئێران كرد ئه‌گه‌ر بێت و به‌رنامه ئه‌تۆمی یان موشه‌كییه بالیستییه‌كانی بنیات بنێته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو ئێران شایه‌تی فراوانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوو دژی گرانیی بژێوی و تێكچوونی دۆخی ئابووری، كه تێیدا خوێندكارانی لانی كه‌م 10 زانكۆ چوونه ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران داوای كرد گوێ له داواكارییه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران بگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە