2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بنكەكانی ئەمریكا دەكات

پەیام 

لە ئەگەری هەر هێرشێك، یان سەركێشییەكی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی كردنە ئامانجی بنكە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاوی كردەوە: پێویستە سەرۆكی بێڕێزی ئەمریكا بزانێت لە ئەنجامی ئەو دانپێدانانە فەڕمییە، سەرجەم بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی و هێزە چەكدارەكانی لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە ئامانجێكی یاسایی بۆمان، لە ئەگەری هەر سەركێشییەك لەلایەن وڵاتەكەیەوە. 

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا هەواڵگرییە بیانییەكان شكستیانهێناوە لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناڕەزاییە یاساییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری، جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر بە كرێگرتە بیانییەكان هاوتا ناكات. 

هەڕەشەكەی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دوای لێدوانێكی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا هات، كە وتبووی: ئەگەر ئێران خۆپیشاندەرانی بێچەك بكوژێت، ئەوا ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوكاری حۆپیشاندەران دەكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بنكەكانی ئەمریكا دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی ئێران: نە بە جەنگ، نە بە دانوستان مووشەكەكانمان لەنێو ناچن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامە و سەدان کەس دەستگیرکراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی گرانی و سەختیی ژیان بەڕێوە دەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕاگه‌یاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: سووریا هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌سه‌ده‌ بنێت ئێمه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی‌ 10 وڵات نیگه‌رانن له‌ڕێگریكردن له‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان

سەرەتا