2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئێران: نە بە جەنگ، نە بە دانوستان مووشەكەكانمان لەنێو ناچن

پەیام 

لە وەڵامی داخوازییەكانی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە بەرنامەی مووشەكی و ئەتۆمیی تاران، عەزیز نەسرزادە وەزیری بەرگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: نە بە جەنگ و نە بە دانوستانیش هێزی مووشەكی و ئەتۆمیی ئێران لەنێو ناچێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمیی وڵاتەكەی، وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی: هیچ كەسێك لە ئێران پشتیوانیی لە بابەتەكانی پەیوەست بە مووشەكە بالیستییەكان ناكات.

عەزیز ناسرزادە وتیشی: توانا مووشەكییەكانی ئێران بە بڕیارێكی وڵاتێكی وەك ئەمریكا كە تەنیا چەند سەدەیەك بەسەر دروستبوونیدا تێپەڕیوە لەنێو ناچێت.

لە سەرجەم گەڕەكانی دانوستانیدا لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپی بەرنامەی مووشەكیی ئێران زۆرترین ئاڵۆزیی لێ كەوتووەتەوە و بەلای ئێرانەوە دەچێتە چوارچێوەی سیستمی ئاسایشی نەتەوەیی و ستراتیجییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی ئێران: نە بە جەنگ، نە بە دانوستان مووشەكەكانمان لەنێو ناچن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامە و سەدان کەس دەستگیرکراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی گرانی و سەختیی ژیان بەڕێوە دەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕاگه‌یاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: سووریا هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌سه‌ده‌ بنێت ئێمه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی‌ 10 وڵات نیگه‌رانن له‌ڕێگریكردن له‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ یه‌مه‌ن هێنا

سەرەتا