2 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران هه‌یه
نه‌تانیاهۆ و تره‌مپ ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی خولی دووه‌می گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن.
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسی ئه‌نجامدانی "خولی دووه‌می" هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران له ماوه‌ی ساڵی 2026دا تاوتوێ كرد.
ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له ورده‌كارییه‌كانی دیداره‌كه بۆ كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشكرا كراون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، نه‌تانیاهۆ نیگه‌رانییه‌كانی ته‌لئه‌بیبی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ بنیادنانه‌وه‌ی تواناكانی دوای جه‌نگی 12 ڕۆژه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو خستووه‌ته ڕوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی زیاتر پێویسته بۆ ڕێگریكردن له ئێران له دووباره بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كانی.
هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی به ڕه‌سمی لێدوانی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه نه‌داوه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كه تره‌مپ هه‌ر هه‌وڵێكی ئێران بۆ بووژاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای هێشتنه‌وه‌ی بژارده‌ی سه‌ربازی له كارنامه‌كه‌یدا، له هه‌مان كاتدا خواستی خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی نوێ نیشان داوه.
له كۆتاییدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تره‌مپ پشتیوانی له خولی دووه‌می هێرشه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر واشنتۆن هه‌نگاوی كرده‌یی و سه‌لمێنراوی ئێران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌دی بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە