1 رۆژ پێش ئێستا
229 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا كارە دروستەكە نەكات، لە مادۆرۆ خراپتری بەسەر دێت
پەیام
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ئەگەر سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا كارە دروستەكە نەكات، هەمان چارەنووسی مادۆرۆی دەبێت. سەرۆكی كاتیی وڵاتەكەش دەڵێت: كارەكانی ئەمریكا دەستدرێژیی دڕندانەیە.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەرەشەی لە دلسی ڕۆدریگز، جێگری سەرۆكی ڤەنزوێلا كرد كە ئێستا بە شێوازێكی كاتی وڵاتەكەی بەڕێوە دەبات. لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵ گۆڤاری ئەتڵانتیك كردووە و داوای كردووە (ڕۆدریگز) داواكانی ئەمریكا جێبەجێ بكات. ڕاشیگەیاندووە: ئیمە وڵاتەكە بەڕێوەدەبەین، ئەگەر سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا كارە دروستەكە نەكات ئەوا باجێكی قورستر لە باجەكەی مادۆرۆ دەدات و چارەنووسی لەو خراپتر چاوەڕێیەتی.
ترەمپ دەڵێت "ڤەنزوێلا گەیشتووەتە دۆزەخ و دەوڵەتێكی شكستخواردووە، هەربۆیە گۆڕینی ڕژێم و ئاوەدانكردنەوە زۆر لەمەی ئێستا باشترە و دۆخەكە لەمەی هەیە خراپتر نابێت.
لای خۆیەوە دێلسی ڕۆدریگز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند: هێرشەكانی ئەمریكا دەستدرێژیی دڕندانە بووە بۆ سەر مادۆرۆ و سەروەریی وڵاتەكەی.
ڕۆدریگز هاوكات داوای لە ئەمریكا كرد لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بەرەوپێشبردنی پێكەوەژیانی كۆمەڵگەدا مامەڵەیان لەگەڵ بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە