2 رۆژ پێش ئێستا
201 جار خوێنراوەتەوە
میدیای بەریتانی: كودەتای ئەمریكا لە ڤەنزوێلا دەریخست، هیچ یاسایەك بوونی نییە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی دەڵێت كودەتاكەی دۆناڵد ترەمپ لە ڤەنزوێلا سەلماندی كە هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتی بوونی نییە.
ڕۆژنامەی زە گاردیان بڵاویكردووەتەوە، ڕفاندنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا و كۆنترۆڵكردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی و سیاسی ئەنجام دراوە، هەروەها بۆچوونی دەستە یاساییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان و تەنانەت هاوپەیمانانیش وەرنەگیراوە و ڕایگشتی جیهانی تیایدا پەراوێز خراوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە، ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی مادۆرۆ كراونەتەوە لە تیرۆری پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان، یان قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر، ناگاتە ئەو ئاستەی هێرش بكرێتە سەری و بڕفێنرێت. بەتایبەت كە پێشتر لێبوردن بۆ تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر دەركراوە.
زە گاردیان ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ڕووداوەكەی ڤەنزوێلا و كودەتای دۆناڵد ترەمپ لەو وڵاتە تەنیا پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی نەبوو بەڵكو بە شێوەی كرداری ئاشكرای كرد، هیچ یاسایەكی لەو جۆرە بوونی نییە.
رۆژنامە بەریتانییەكە هۆشداریی ئەوەی داوە، هەموو جیهان پەشیمان دەبێتەوە لە پەیڕەوكردنی ڕەفتاری لەو جۆرە و پێشێلی هەموو بنەما و پێوەرەكانی ئاسایشی جیهانییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە