1 رۆژ پێش ئێستا 364 جار خوێنراوەتەوە

دوای ڤەنزوێلا، ترەمپ هەڕەشە لە هەردوو سەرۆكی كۆڵۆمبیا و مەكیسك دەكات

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە سەرۆكی كۆڵۆمبیا دەكات و دەڵێت "پیاوێكی نەخۆشە و حوكمەكەی بەردەوام نابێت".

دوای هێرشكردنە سەر ڤەنزوێلا و ڕفاندنی سەرۆكەكەی، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە سەرۆكی كۆڵۆمبیا دەكات و دەڵێت: كۆڵۆمبیا لەلایەن پیاوێكی نەخۆشەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام ئەمە بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام نابێت.

ترەمپ بەئاماژەدان بۆ ئۆپراسیۆنەكەی ڤەنزوێلا و دەستگیركردنی سەرۆكی ئەو وڵاتە، دەڵێت: پێم وایە ئۆپراسیۆنێك لە كۆڵۆمبیا شتێكی باش دەبێت".

هەروەها سەرۆكی ئەمریكا هێرش كردە سەر وڵاتانی دیكەی ئەمریكای باشوور، لەبارەی مەكسیكیشەوە ڕایگەیاند: پێویستە جڵەوی كارەكانی بگرێتە دەست و ئاگادار بێت.

لەبەرانبەردا گۆستافۆ پیترۆ، سەرۆكی كۆڵۆمبیا هڕەشە و تۆمەتەكانی دۆناڵد ترەمپ ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند: ناوی من لە دۆسییە دادوەرییەكانی پەیوەست بە بازرگانیی ماددەی هۆشبەردا بوونی نییە، بۆیە بوەستە لە بێڕێزی بە ناوبانگم بەڕێز ترەمپ.
 
لەلایەكی دیكەوە دوێنێ یەكشەممە هەریەك لە وڵاتانی بەرازیل، چیلی، مەكسیك، كۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای و ئیسپانیا لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا دەستگیركردن و ڕفاندنی سەرۆكی ڤەنزوێلایان سەركۆنەكرد و ڕایانگەیاند: هەر هەوڵێك بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڤەنزوێلا و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە سروشتییەكان و نەوتی ئەو وڵاتە ڕەت دەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: كوده‌تاكه‌ی ئه‌مریكا سه‌لماندی هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوونی نیه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. مادۆرۆ تۆمه‌ته‌كانی كه‌درابوونه‌ پاڵی ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای بەریتانی: كودەتای ئەمریكا لە ڤەنزوێلا دەریخست، هیچ یاسایەك بوونی نییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ بۆ کۆڵۆمبیا و کوبا و مەكسیك: نابێت پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانمان هەنگاو بنێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڤەنزوێلا، ترەمپ هەڕەشە لە هەردوو سەرۆكی كۆڵۆمبیا و مەكیسك دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ سەرۆكی دەستگیركراوی ڤەنزوێلا لە ئەمریكا دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا كارە دروستەكە نەكات، لە مادۆرۆ خراپتری بەسەر دێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: پلانی گرتنى مادۆرۆ چوار ڕۆژە ئامادەیە، بەڵام تێكچوونی كەشوهەوا نەیهێشت

سەرەتا