7 کاتژمێر پێش ئێستا
419 جار خوێنراوەتەوە
باڵەکایەتى.. بەهۆى ڕووداوێکى هاتووچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا
پەیام:
نیوەڕۆى ئەمرۆ یەک شەممە، 11/1/2026 لە گوندی سەرنەوسی
سەر بەناحیەی وەرتێ لە سنوورى باڵەکایەتى، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان دوو
قوتابی "خوشک و برا" گیانیان لەدەستدا.
بەڕەڤان سەباح بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
ئاشتی لە سۆران بە پەیامی ڕاگەیاند،"دوو تەرم گەینرانە نەخۆشخانەکەمان کە
خوشک و برایەک بونە توشی رووداوی هاتووچۆ بوون بەداخەوە بەر لەگەیشتنیان بەنەخۆشخانە
گیانیان لەدەست دابوو".
بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى پەیام، زەریا زریان "نۆ ساڵان"، هەناسە
زیارن "شەش ساڵان"، لەکاتی چونیان بۆ قوتابخانەی گوندەکەیان ئۆتومبێڵێک
خۆی پیا کێشاون و گیانیان لەدەستداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە