15 کاتژمێر پێش ئێستا
242 جار خوێنراوەتەوە
پێشمەرگەیەک لە زینی وەرتێ کەوتە ژێر زنجیری شۆفڵ و گیانیلەدەستدا
پەیام
لە کاتی راماڵینی بەفر لە زینی وەرتێ، پێشمەرگەیەک کەوتە ژێر زنجیری شۆفڵێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەکاتی ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی ڕێگای گشتی، پێشمەرگەیەک بەناوی سەلیم حسێن کەوتە ژێر تایەی شۆفەڵی وەزارەتی پێشمەرگە و گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕاپەرین کرا.
(سەلیم حسێن گەڵاڵی) پێشمەرگەی فەوجی یەکی لیوای حەوتی پیادەی سۆران، لە زینی وەرتێ پێشمەرگەبووە و خێزاندارە و خەڵکی گوندی گەڵاڵەیە لە باڵەکایەتی، لەئێستاشدا دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە