3 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارانى هەڵوێست و کۆمەڵ کار بۆ گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى هەرێم دەکەن کە لە لیبیان

پەیام 

پەرلەمانتارانى هەڵوێست و کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى هەرێم دەکەن کە لە لیبیان و ڕێگەیان لێگیراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە کە پێکهاتبووین لە د. غالب محەمەد و د.رێبوار کەریم لە فراکسیۆنى هەڵوێست و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ کەیسی ئەو گەنجانەی هەرێم کە لەوڵاتی لیبیا ڕێگەیان لێگیراوە، سەردانی سەفارەتی لیبیایان لە بەغداد کرد و لەگەڵ سەفیری لیبیا لە عێراق  کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە داواکرا بە زووترین کات کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانە.

سەفارەتی لیبیاش بەپەرۆش بوون بۆ ئەو دۆسیە و بەڵێنیاندا هاوکاری تەواوبن، پێشتریش بەشێک لەوگەنجانە گەیشتونەتە سەفارەتی عێراق لە لیبیا کە ژمارەیان ( ١٥٧) کەس بووە و لەماوەیەکی کورتدا بەدیداری کەسوکاریان شاد بوونەتەوە، ئەو بەشەى دیکەیان کە ماون بەهەموومانەوە لە هەوڵی گەڕاندنەوەیاندا دەبین بۆ سەفارەتی عێراق و لەوێوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى پرۆسەی ئاشتی لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا دووبارە كۆ دەبێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارانى هەڵوێست و کۆمەڵ کار بۆ گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى هەرێم دەکەن کە لە لیبیان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵەکایەتى.. بەهۆى ڕووداوێکى هاتووچۆوە خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشمەرگەیەک لە زینی وەرتێ کەوتە ژێر زنجیری شۆفڵ و گیانیلەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینى شەپۆلێکى دیکەى باران بارین لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە شاری كەركووك گردبوونەوەیەك بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا ئەنجام درا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی شاخەوانەكەی چیای پیرەمەگروون ڕادەستی كەسوكارەكەی كرا و ئەمڕۆ دەنێژرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

سەرەتا