15 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تەرمی شاخەوانەكەی چیای پیرەمەگروون ڕادەستی كەسوكارەكەی كرا و ئەمڕۆ دەنێژرێت
پەیام
دوای زیاتر لە حەوت كاتژمێر چاوەڕوانی بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەكەی، كاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو تەرمی ئەو شاخەوانەی لە چیای پیرەمەگروون هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، گەیەنرایە پزیشكی دادی سلێمانی و پاشان ڕەوانەی زێدی خۆی كرایەوە.
دوای ئەوەی تیمێكی شاخەوانی چوونە ناوچەی زێوێ بەمەبەستی سەركەوتن بەسەر چیای پیرەمەگروون كە بەرزییەكەی زیاتر لە دوو هەزار و 500 مەترە، بەهۆی ناجێگیری كەشوهەوا، دووان لە شاخەوانەكان تووشی هەڵدێران بوون و یەكێكیان بەناوی دیاكۆ ئیسماعیلی تەمەن 36 ساڵ گیانی لەدەستدا.
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، تەرمی شاخەوانەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەخاكپسپێردرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە