1 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
سوپا سووریا ئاماده‌كاری بۆ هێرش بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده ده‌كات
په‌یام
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ناوچه‌كانی دێر حافر و به‌شێكی دیكه‌ی رۆژئاوای فورات ناوچه‌ی سه‌ربازین و داوای له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كردووه چۆڵی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ده‌ڵێت، ئەو ناوچەیەی بە ڕەنگی سوور دیاریکراوە، لەم ڕێکەوتەوە كه ئه‌مڕۆ ده‌كات بە ناوچەیەکی سەربازیی داخراو دادەنرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه داوا لە هاووڵاتیانی مەدەنی ده‌كات لە بنکە و شوێنەکانی ڕێکخراوی قەسەدە (هەسەدە) لەم ناوچەیەدا دوور بکەونەوە و پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان لەم ناوچەیەدا بکشێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه، سوپای عەرەبی سووریا هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگری لەو گرووپە چەکدارانەی لەم ناوچەیەدا کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی نەتوانن ئێرە بکەنە بنکەیەک بۆ کردەوەکانیان.
ناوچە سوورەکە دەکەوێتە پارێزگای حەلەب (گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵات)، لە نێوان شارۆچکەکانی دێر حافر (دير حافر) و مەسکەنە (مسكنة) و نزیک لە ناوچەی خەفسە (الخفسة) لە کەناری دەریاچەی ئەسەد (ڕووباری فورات).
لە نەخشەکەدا چەند شوێنێکی تری وەک فڕۆکەخانەی کوەیرس و سەبخەی جەبوول (دەریاچە خوێیەکە) دیارن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە