2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
سێ مانگ؛ حكومهتی ماوهبهسهرچوو كۆ دهبێتهوه
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی ماوهبهسهرچووی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی سێ مانگ لە ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، کۆببێتەوە. کارنامەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ تاووتوێکردنی پرسە هەستیارەکانی وەک (بودجە، مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت).
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ساڵی ڕابردوو دەخرێتە بەرباس، کە تا ئێستا بەهۆی بەردەوامی کێشە داراییەکان و ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەغداد دابەش نەکراون. چاوەڕوان دەکرێت حکومەت دواین پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد و رێکارەکانی دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بخاتە ڕوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە