2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
سوپای سوریا هێزێكی زۆری بۆ شه‌ڕ هێناوه‌ته دێرحافر
په‌یام
سوپای سووریا هێزی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی ناوچەی دێرحافر لە پارێزگای حەلەب دەکات، کە لە ژێركۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ شه‌ڕ دژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه له ڕۆژئاوای ڕووباری فورات جێگیرن، سوپای سووریا کاروانێکی سەربازیی لە لازقییەوە بۆ ناوچەکە ڕەوانە کرد.
ئاماژە بەوە کرا ئەو کاروانەی کە ئۆتۆمبێلی سەربازیی، مووشەکهاوێژ و تۆپخانەی تێدایە، لە هێڵی دێرحافر لە حەلەب جێگیر دەکرێن، کە لەلایەن حکوومەتی سووریاوە وەک ناوچەی سەربازیی داخراو ڕاگەیاندراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە