2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ڕانیه.. ساڵی ڕابردوو دوو كه‌س خنكاون و 16ـی دیكه‌ش ڕزگاركراون
په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی ڕاپه‌ڕین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری ساڵی 2025ی خسته‌ڕوو، كه تێیدا 432 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون و به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو 267 ڕووداو كه‌میكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ساڵه‌دا 2 هاوڵاتی له ئاودا خنكاون و 16ی دیكه له خنكان ڕزگاركراون، هاوكات به‌هۆی هێرشی درۆنه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی سووتاوییه‌وه برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە