2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دۆخی به‌رگریمان باشه
له وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا، وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا وه‌ڵامی زۆر توندمان ده‌بێت. هاوكات ئیتڵاعاتی ئێرانیش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی بارێگی گه‌وره‌ی ئامێری سیخوڕی ڕاگه‌یاند.
عه‌زیز نه‌سیرزاده، وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند: دۆخی به‌رگریی وڵاته‌كه‌مان زۆر باشه و به به‌راورد به جه‌نگی ڕابردوو و ئاماده‌كاری باشمان كردووه.
هه‌ر وه‌ك هۆشداری دایه ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه كه هه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی، یان هه‌ر خاكێك كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و ئاسانكاری بۆ واشنتن به‌كار بهێنرێت، ده‌بێته ئامانجێكی ڕه‌وا بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و تاران به توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌داته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ده‌ربڕی و داوای لێ كردن "ناوی بكوژ و ده‌ستدرێژیكاران" له‌بیر نه‌كه‌ن، عه‌لی لاریجانی، ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ناوی بكوژه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ین كه بریتین له: یه‌كه‌م دۆناڵد تره‌مپ، دووه‌م نه‌ته‌نیاهوو.
****
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بارێكی گه‌وره‌ی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌لیكترۆنی و سیخوڕی ڕاگه‌یاند كه بڕیار بووه بۆ دروستكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندیی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه شاخاوییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه و سیخوڕیكردن له‌سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی نه‌یاری ئه‌و وڵاته‌وه به‌كاری بهێنرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە