1 کاتژمێر پێش ئێستا
271 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق زه‌نگی مه‌ترسی لێدا
بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاند.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: یه‌ده‌گی دراوی بیانی له بانكه‌كه‌یان تاكو 31ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، گه‌یشتووه‌ته 97 ملیار و 582 ملیۆن دۆلار، كه نزیكه‌ی 126 تریلیۆن و 857 ملیار دیناری عێراق ده‌كات.
بانكه‌كه ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌راورد به مانگی ئه‌یلول كه یه‌ده‌گی دراوی بیانی 98 ملیار و 582 ملیۆن دۆلار بووه، كه زیاتر له 127 تریلیۆن دینار بووه، له مانگی ئاب به‌رزتر بووه، كه بڕه‌كه‌ی 94 ملیار و 641 ملیۆن دۆلار بووه و به‌رانبه‌ر به 123 تریلیۆن دینار بووه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یه‌ده‌گی دراوه بیانییه‌كان به‌راورد به ساڵی 2024 كه‌می كردووه، له كاتێكدا له‌و ساڵدا گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار و 267 ملیۆن دۆلار، كه ئه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵی 2023 كه‌متر بووه، كه 111 ملیار و 736 ملیۆن دۆلار بووه و به‌رانبه‌ر به زیاتر له 145 تریلیۆن دیناری عێراقی بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە