1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دۆخی وڵات له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه
كونسوڵی ئێران له كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند، دۆخی وڵات له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری هێرشدا، بنكه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج.
جه‌عفه‌ر سه‌فه‌ری، كونسوڵی ئێران له پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند، دۆخی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و بڕیاری بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ هۆكاری ئه‌منی بووه تا ڕێگری له‌وه بكرێت له پیلانی ده‌ره‌كی سه‌ربگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌فه‌ری ئاشكرای كرد، خۆپیشاندانه‌كان سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌لایه‌ن بازرگان و كاسبكارانه‌وه به‌هۆی ناجێگیری نرخی دراوه‌وه ده‌ستیپێكرد، حكوومه‌تیش داواكانی به ڕه‌وا زانی و له‌گه‌ڵیان ڕێككه‌وت. به‌ڵام دواتر به‌رنامه‌ی ئه‌مریكی و زایۆنی دۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه و توانییان دزه بكه‌نه ناو خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌نه ئامانج.
ڕوونیشیكرده‌وه، بڕیاری بڕینی ئینته‌رنێت دراوه بۆ ڕێگری له په‌یوه‌ندی سیخوڕه‌كان به ده‌ره‌وه، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌واوی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
كونسوڵی ئێران هۆشداریشی دایه واشنتن و جه‌ختی كرده‌وه، به ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، بنكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بنه ئامانجی ڕاسته‌وخۆ، ئه‌وه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه به زانیاری چه‌واشه‌كارانه وه‌سفی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە