1 کاتژمێر پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ڕه‌وانه نه‌كراوه
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم تائێستا لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی نه‌كردووه و پێده‌چێت له كاتی خۆی دوابكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده مووچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌هۆی بێباكیی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمه‌وه خه‌رج نه‌كرا و به بێده‌نگی خۆیان لێ دزییه‌وه، به‌ڵام بۆ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیش تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی بۆ به‌غداد ئاماده نه‌كردووه و پێده‌چێت بكه‌وێته دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی عێراق، به‌مه‌ش له ئێستاوه مووچه‌ی مانگێكی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌خورێت و مووچه‌ی مانگی یه‌ك له مانگی دوودا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم خۆی وه‌ك خه‌مخۆری مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌رده‌خات، به‌ڵام به نه‌ناردنی 240 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگه‌كانی 11 و 12ی 2025ی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد نه‌كرد كه بووه هۆی نه‌ناردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه بۆ هه‌رێم.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له هاوتاكه‌ی له هه‌رێم كردووه داهاتی ناوخۆی ئه‌م مانگه بنێرێت تا ئه‌وانیش بتوانن مووچه‌ی مانگی یه‌كی بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و بڕه له كاتی خۆیدا ڕه‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت، به‌وپێیه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانه بۆ ئه‌وان سه‌خته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە