1 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌سه‌ده پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی شێخ مه‌قسود نه‌بوو
ئه‌حمه‌د شه‌رع له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی حوكمی ڕژێمی پێشوودا، ده‌سه‌ڵات ڕاسته‌وخۆ پشتی به كێشه تائیفییه‌كان و دووبه‌ره‌كی خستنه نێو خه‌ڵك به‌ستبوو، ته‌نانه‌ت له دابه‌شكردنی پله وه‌زیفییه‌كان و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات‌دا، دوور له هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری و سته‌می ده‌كرد، ئازادكردنی سووریاش بووه ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ڕزگاربوون له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه و سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ سووریا هاته پێشه‌وه.
شه‌رع ڕایشیگه‌یاند: له ڕێككه‌وتنی یه‌كی نیسان له‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود به تایبه‌تی ڕێككه‌وتین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده هێزێكی سه‌ربازی له گه‌ڕه‌كه‌كانی دانیشتووان هه‌بوو، به پێی ڕێككه‌وتنكه‌ش ده‌بوو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و دوو گه‌ڕه‌كه پاشه‌كشه بكه‌ن، ده‌بوو ته‌نها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌منیی له كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه به هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیداره‌ی دوو گه‌ڕه‌كه‌كه بده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: ڕێكخراوی هه‌سه‌ده فره سه‌ركرده‌یه، كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان دانوستان ده‌كه‌یت، ناتوانێت ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كی ڕوونیان به قه‌ندیله‌وه هه‌یه و له ناو هه‌سه‌ده‌دا بڕیاری كرداری له ده‌ستی هێزی سه‌ربازیدایه.
وتیشی: په‌كه‌كه ماوه‌ی 45 ساڵه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و ناكرێت كێشه‌كه‌یان له سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه سووریا توانای ئه‌وه‌ی نییه، ناشكرێت كێشه‌ی پێكهاته‌ی كورد له ده‌ره‌وه‌ی سنووری سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێكهاته‌ی كورد له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریادا تێكه‌ڵاوه و كورد له زانكۆكان ده‌خوێنن و وه‌زیری په‌روه‌رده له پێكهاته‌ی كورده، ویستمان بێنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵام له باكووری ڕۆژهه‌لاتی سووریا ڕێگریان لێ‌كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە