2 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كات و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان ده‌هێنێت
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌مریكا فه‌رمانی چۆڵكردنی به‌شێك له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌دید له قه‌ته‌ڕ ده‌رده‌كات و له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانی كردووه كه‌شتییه جه‌نگییه زه‌به‌لاحه‌كان بێنه ناوچه‌كه.
له نوێترین جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شێك له ستافی بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌دید له قه‌ته‌ر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌كه جێبهێڵن.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان وه‌ك گۆڕانكاری له دۆخه‌كه و ڕێكارێكی خۆپارێزی وه‌سف كردووه نه‌ك چۆڵكردنی به‌زۆر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره فه‌رمییه‌كه‌ی ڕوون بكرێته‌وه.
شایانی باسه عه‌دید گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی تێدایه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌بینێت.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكی هه‌ستیاری گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران دێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م پێشهاته ڕاسته‌وخۆ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت له ئێواره‌ی دوێنێدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كه تایبه‌ت بوو به دۆسیه‌ی ئێران.
كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار كۆتایی هات كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام چاودێران فه‌رمانی جێهێشتنی بنكه‌كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌به‌ستنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە