پێش 4 هەفتە 453 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا چوار مەرج بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

پەیام 

نێردەی ترەمپ چوار مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ تاران ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات كە دۆخی ئابووری، وڵاتەكە ناچار بە سازش دەكات.

لە نووسراوێكیدا "ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و ڕایگەیاند "ئێوە گەلێكی ئازان و ئێمە لەپشتتانین". ویتكۆف هیوای خواست كێشەكان لەڕێی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكرێن و بژاردەی هێرشی سەربازی بە دوور زانی.

نێردەكەی ئەمریكا چوار مەرجی سەرەكی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دیاریكرد كە بریتین لە: پیتاندنی یۆرانیۆم، بەرنامەی مووشەكی، كەرەستە ئەتۆمییەكان و دۆسیەی گرووپە چەكدارەكان. جەختیشی كردەوە ئەگەر ئێران بیەوێت بگەڕێتەوە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەكرێت ئەم كێشانە بە گفتوگۆ یەكلایی بكرێنەوە.

بە بڕوای ویتكۆف، خراپیی دۆخی ئابووریی ئێران پاڵنەرێكی بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی تاران ئامادەی سازشكردن بێت لەسەر تەواوی ئەو چوار دۆسیە هەستیارە و ڕێگەی گفتوگۆ هەڵبژێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئازەربایجان: نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و كاریگەری نەماوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و بژاردەمان بۆى هەیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەى شاندى سوری لەگەڵ لایەنى ئەمریکى ئەرێنى بووە

سەرەتا