02/03/2026 1194 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەکانى ئەمریكا دەترسن شەڕى سەر ئێران لە كۆنترۆڵ دەربچێت

پەیام 

بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە هێزەكانیان زیاترلە هەزار ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران تێكشكاندووە، لەگەڵئەوەشدا فەرماندەکانى ئەمریكا ترسی خۆیان نیشانداوە لەوەى شەڕى سەر ئێران لە كۆنترۆڵ دەربچێت.

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە كە هێزەكانیان زیاتر لە هەزار ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران تێكشكاندووە، بە مەبەستی پەكخستنی تواناكانی ئەو وڵاتە لە بواری موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا لە كورتترین ماوەدا.

بەڵام هەمان بەرپرس ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئێران بە هەموو هێزی خۆی وەڵام دەداتەوە و فرەیی شوێنە بە ئامانجگیراوەكان و قەبارەی هێرشە پێچەوانەكانی تاران، بووەتە مایەی نیگەرانییەكی زۆر بۆ لایەنی ئەمریكی و سەرچاوە سەربازییەكان لە ناو پنتاگۆن و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەدەن لەوەی كە ڕەنگە ئەم ململانێیە لە كۆنترۆڵ دەربچێت.

هەروەها فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا ترسی خۆیان نیشانداوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕەكە بۆ چەند هەفتەیەكی دیكە، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێكی زۆر لەسەر كۆگاكانی بەرگریی ئاسمانی و كەمبوونەوەی تەقەمەنییە ستراتیژییەكان. 

واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم دۆخە نەك هەر لە ڕووی مەیدانییەوە، بەڵكو لە ڕووی لۆجستی و ئامادەكارییە بەرگرییەكانیشەوە ئەمریكای خستووەتە بەردەم تەحەدایەكی گەورە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دوو "پڕۆژه‌ بڕیاری دژی ئیسرائیل" ڕه‌ت كرده‌وه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان: هێشتا واده‌ی گه‌ڕی دووه‌می دانووستان دیاری نه‌كراوه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری كۆشكی سپی: چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ تاران قبوڵ ناكه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: داوام له‌ سه‌رۆكی چین كرد چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاپا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ دژ به‌ ئێران ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ده‌گرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: بیرم لە درێژکردنەوەى ئاگربەست نەکردوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرەتا