1 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ئیكۆنۆمیست: تڕەمپ بەرامبەر ئێران خاوەنی دیدگایەكی ڕوون نییە

پەیام

گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست" جەخت دەكاتەوە، ئامانجەكانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران تا ئێستاش بە نادیاری ماونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش دەكات، ناوبراو یاری بە ڕاستییەكان دەكات و سەرەڕای كۆكردنەوەی گەورەترین هێزی سەربازیی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە لە دوای داگیركردنی عێراق لە ساڵی 2003وە وێنەی نەبووە، هیچ دیدگایەكی ڕوونی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە نییە.

گۆڤارەكە ڕوونیشكردووەتەوە، سەرەڕای هەڵكشانی گرژییەكان تڕەمپ لە دوایین وتاریدا، تەنها چەند خولەكێكی سنوورداری بۆ قسەكردن لەسەر ئێران تەرخان كردووە، هەروەها چاودێریی لێدوانە ناجێگیرەكانی سەبارەت بەڕێگری لەتاران بۆ نەبوونە خاوەن چەكی ئەتۆمیی، سزادانی ڕژێمەكەی و سنوورداركردنی بەرنامە موشەكییەكەی، و تەنانەت ڕووخاندنی ڕژێمەكە كردووە.

ئیكۆنۆمیست ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجی سەرەكی واشنتۆن بریتی بووە لە هەڵنانی ئێران بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڕێگەی هەڕەشە و بەكارهێنانی هێزەوە.

هاوكات، ئەنجامی ڕاپرسییەكی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی "یوگۆڤ" ئاشكرای كردووە، تەنها 27%ی ئەمریكییەكان پشتگیری وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەكەن، ئەمەش بەهۆی بوونی جۆرێك لە سەرلێشێواوی و سەرسوڕمانی ناوخۆیی، كە تەنانەت لە نێوان لایەنگرانی بزووتنەوەی "ماگا"دا بەدی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیكۆنۆمیست: تڕەمپ بەرامبەر ئێران خاوەنی دیدگایەكی ڕوون نییە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لە پشوودان و كەمێكی دیكە دەستپێدەكەنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕازیل.. ژمارەی ئەو كه‌سانەی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ٤٦ کەس

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ داوای ناردنه‌وه‌ی دوو كۆنگرێسمان بۆ وڵاته‌ ڕه‌سه‌نه‌كانیان ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی USS Gerald R. Ford لە یۆنان لەنگەری گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا مەرجێکى نوێى لە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران زیاد کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: ئێران مووشەکێک دروست دەکات کە دەگاتە ئەورووپا و ئەمریکا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنرێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنین

سەرەتا