2 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
شاندی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لە پشوودان و كەمێكی دیكە دەستپێدەكەنەوە
پەیام
دوای سێ كاتژمێر
لە گفتوگۆی چڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان تاران و
واشنتۆن لە جنێڤ بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیران، بەڵام لایەنەكان باس لە «كەشێكی ئەرێنی»
دەكەن.
بەدر ئەلبوسەعیدی،
وەزیری دەرەوەی عومان كە وڵاتەكەی ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت، لە تۆڕی (ئێكس) نووسیویەتی:
«ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕای ئەرێنیمان هەبوو»، ئاماژەی بەوەش دا كە دانیشتنەكان بۆ ڕاوێژكردن
ڕاگیراون، شاندەكان پشوو دەدەن و بڕیارە ئەمشەو دەست پێ بكەنەوە.
میدیا فەرمییەكانی
ئێرانیش پشتڕاستیان كردەوە كە گەڕی سێیەم كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو تەنیا پشوویەكە بۆ
ئەنجامدانی ڕاوێژی ناوخۆیی و دواتر درێژە بە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان دەدرێت.
بەرپرسانی ئەمریكی
ئاشكرایان كردووە كە دۆسیەی «مووشەكە بالیستییەكان» و ڕۆڵی هەرێمیی ئێران لەم گەڕەی
دانوستاندا باس ناكرێن و تەنیا سەرنجیان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمییە.
ئەمەش نیگەرانیی
توندی «ماركۆ ڕۆبیۆ»، وەزیری دەرەوەی ئەمریكای لێكەوتووەتەوە و بە «كێشەیەكی گەورە»
ناوی بردووە. ئەو دەڵێت: بەبێ چارەسەركردنی پرسی مووشەكەكان، هەڕەشەكان وەك خۆیان
دەمێننەوە.
دابەشبوونی بۆچوونەكان
لەناو ئیدارەی ئەمریكا سەبارەت بە جیاكردنەوەی دۆسیەكان، ڕەنگە كاریگەریی لەسەر ئەنجامی
كۆتایی ڕێككەوتنەكە هەبێت. پێشبینیش دەكرێت ئەمشەو شەوێكی یەكلاكەرەوە بێت و
دانوستانەكان بە ئەنجامێك كۆتاییان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە