2 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم: دوو مووچەكەی 2025 لە ئەستۆی هەرێمە نەک بەغداد
پەیام
هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی وەرنەگرتنی دوو مووچەی ساڵی پارەوە دەدوێن و رایدەگەیەنن، هەردوو مووچەكە لە ئەستۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، چونكە بــەغدا بە ڕێكی و لەكاتی خۆیدا مووچەی ناردووە.
هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێن، لەو كاتەیەوە نەوتـی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشێت، هەموو مانگێك حكوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام ئەم دوومووچەیە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش تەسلیم بوونی هەرێم بە ڕادەستكردنی نەوت و لەبەر ئەوە دوو مووچەكە لە ئەستۆی هەرێمە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە