1 کاتژمێر پێش ئێستا 23 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسیى هەرێم: شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

پەیام 

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لەمڕۆوە تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە 18ـی 1، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك جێگیر دەبێت و لە یەكشەممەوە شەپۆلێكی نوێی بەفر و بارانبارین دێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، تاكو سێ ڕۆژی دیكەش كەش ئاسایی دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لە ئاستی بەستندا دەمێننەوە.

بەپێی پێشبینی كەشناسیی، لە ڕۆژی یەكشەممەوە شەپۆلێكی نوێی بەفر و بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت و تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و  لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاكانیشدا باران بارین دەبێت.

كەشناسی دەڵێت، ئەم شەپۆلەش لە ئێوارەی سێشەممە كۆتایی پێ دێت و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی مانگ چەند شەپۆلێكی دیكەی بەهێزی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەكە بكەن و بە گشتی مانگی یەكی ئەمساڵ ساردتر بێت لە ئاسایی و ساڵانی ڕابردوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك: هەڵوێستەکانی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گرینلاند قبوڵكراو نین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیى هەرێم: شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاسوار عەبدولواحید: لەبارەی پشكەكانەوە دەیان سكاڵام لەسەر تۆمار كراوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی خراپیی ژیان و گوزەرانیان؛ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە سلێمانی گرد بوونەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پێنجوێن كرایه‌ پشوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سێ مانگ، ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچوو بە دەستی بەتاڵ كۆبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بڕینی بودجە و كەمبوونی خزمەتگوزارییەوە نەخۆشخانە حكومییەكان بەرەو پوكانەوە دەچن

سەرەتا