1 کاتژمێر پێش ئێستا 288 جار خوێنراوەتەوە

هەولێر.. سبەی هەریەك لە مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك كۆدەبنەوە

پەیام 

بە نێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، سبەی نێردەی ئەمریكا و مەزلووم عەبدی لە هەولێر كۆ دەبنەوە.

"لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەكانی واشنتن بۆ ڕێگریكردن لە هەڵگیرسانی شەڕێكی نوێ لە سووریا، بڕیارە سبەی شەممە 17ی كانوونی دووەم، تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا و مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە شاری هەولێر كۆ ببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی 'ئەلمۆنیتەر'، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ، ڕۆڵی نێوەندگیریی بینیوە بۆ ڕێكخستنی ئەم دیدارە.

كۆبوونەوەكە لە كاتێكدایە كە گرژییەكان گەیشتوونەتە لوتكە؛ حكومەتی كاتیی سووریا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی هەسەدە دەكات و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب پێكدادان لەنێوان سوپای سووریا و ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕوویداوە.

ئەمریكا دەیەوێت ڕێگری لە تێكچوونی ڕێككەوتنی 10ی ئازاری 2025 بكات كە لەنێوان مەزلووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا واژۆ كرابوو بۆ تێكەڵكردنەوەی دامەزراوەكانی بەڕێوەبەریی خۆسەر بە دەوڵەتی سووریاوە، چونكە تێكچوونی ئەو ڕێككەوتنە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەكەدا."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. سبەی هەریەك لە مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك كۆدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران: گرانیی تەنگی پێ هەڵچنیوین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم: دوو مووچەكەی 2025 لە ئەستۆی هەرێمە نەک بەغداد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گوندنشینانی برادۆست لە شەو و رۆژێكدا تەنیا سێ كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سلێمانی و كەلار بەهۆی باسكردنی كوردانی رۆژاوا گرژی لە دوو مزگەوتدا دروستبوو

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك: هەڵوێستەکانی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گرینلاند قبوڵكراو نین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیى هەرێم: شەپۆلی دیكەی بەفر و باران بەڕێوەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە

سەرەتا