2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە، بەرزترین پلەى گەرمى لە هەولێر هەشت پلە و نزمترین پلەش یەک پلە لە حاجى ئۆمەران دەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 16-01-2026
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5– 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەلات دەبێت
مەوداى بینین / ( 8 – 10 )کم دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام : 4 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 6 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 17-01-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5– 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەلات دەبێت
مەوداى بینین / ( 8 – 10 )کم دەبێت
پلەکانی گەرما/ نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە بەلام بەرزترین کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی
16-01-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە