16/01/2026 417 جار خوێنراوەتەوە

دانیمارك: هەڵوێستەکانی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گرینلاند قبوڵكراو نین

پەیام 
 
وەزیری دەرەوەی دانیمارك ڕایگەیاند شكستیان هێناوە لە گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دورگەی گریلاند و ئەوەش قبوڵكراو نیە.

لارك لوك ڕاسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: وڵاتەكەی شكستی هێناوە لە گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر دورگەی گریلاند و ئاماژەی بەوەكرد بەلای ئەوانەوە هەموو ئەو بیرۆكانەی ڕێز لە یەكپارچەیی خاكی دانیمارك و مافی گەلی گریلاند لەدیاریکردنی چارەنووسی خۆی ناگرێت، قبووڵكراو نیە هەرگیز.

وەزیری دەرەوەی دانیمارك وتیشی: بە بەرپرسانی ئەمریكای ڕاگەیاندووە ویستی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستبەسەراگرتنی دورگەی گرینلاند ڕوونە و ئەوەش پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی دانیماركە.

ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت متمانەی بە دانیمارك نیە لە پرسی پاراستنی دورگەی گرینلاند و باسی لەوەكرد ڕووسیا و چین هەوڵی جدی دەدەن لەبارەی چوونە نێو ئەو دورگەیە كە وەك پرسێكی ئاسایشی نەتەوەییە بۆ ئەمریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕاپۆرتێكی په‌یام؛ وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵى کۆمەڵى دادگەری لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان دەڕوانین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری خوێندنی باڵا: لە قوڵایی دڵمەوە نیگەرانم بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی گشتی گرێبەست لە كەركوك گردبوونەوە و هەڕەشەی بایكۆت دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قائیمقامیەتی سلێمانی: کێشەی گاز نەماوەو بەبێ فۆڕم دابەش دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دووشەممە حاجییانى عێراق و پێنجشەممەش حاجییانى هەرێم گەڕانەوەیان دەستپێدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەیدسادق.. ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیی زیاتر بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دایك و كچێك كەوتنە نێو بەنداوێكەوە و خنکان

سەرەتا