1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆكەوانی ئەورووپا: فڕین بەسەر ئاسمانی ئێران مەترسیدارە
پەیام
ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی سەر بە یەكێتیی ئەورووپا داوا دەكات فڕۆكەكان لە ئاسمانی ئێران دوور بكەونەوە و دەڵێت: فڕین بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتە مەترسیدارە.
ئەو ئاژانسە بڵاوی كردەوە: بوونی ژمارەیەكی زۆر چەك و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئێران و ئەگەری بەكارهێنانی مەترسییەكی گەورە لەسەر سەلامەتی گەشتە ئاسمانیەكان لە هەموو بەرزاییەكدا دادەنرێن.
ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی سەر بە یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت: ئەگەری كردەوەی سەربازیی ئەمریكا، هێزی بەرگری ئاسمانی ئێرانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئەوەش ئەو مەترسیانە زیاد دەكەن كە لە ئاسمانی ئێران ڕووبەڕووی فڕۆكەوانی مەدەنی دەبێتەوە.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەش كرد "بەهۆی دواین پێشهاتەكان و لەپێناو سەلامەتی تیمی فڕۆكەوانی و سەرنشینەكان، ڕاسپادە دەداتە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی مەدەنی كە نەچنە نێو سنووری ئاسمانیی ئێران لە هەموو بەرزاییەكدا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە