2 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
ئەكادیمیای زانستە شەرعییەكانی نووری حیكمە یەكەمین ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی سازكرد
پەیام
ئەكادیمیای زانستە شەرعییەكانی دەزگای نووری حیكمە لە سلێمانی یەكەمین ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی ساز كرد، كە تێیدا 54 خوێندكار، بوون بە یەكەم دەرچووی ئەكادیمیاكە، هەروەها قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە تەواوی ئەو مامۆستا و كەس و لایەنانەی كە هاوكاری ئەكادیمیاكەیان كردبوو.
ئەكادیمیاكە دەرچووانی پۆلی 12 تەمەن 18 بۆ 25 ساڵ وەردەگرێت و چوار قۆناغ لە خۆ دەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە