2 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
كوهیت.. منداڵێك بههۆی پاشماوهی مووشهك و درۆنی ئێرانی گیانی لهدهست دا
پهیام
وەزارەتی تەندروستی کووەیت، ئهمڕۆ چوارشەممە، هەواڵی گیان لهدهستدانی کچێکی تەمەن 11 ساڵانی بەهۆی بەرکەوتنی پاشماوهی درۆن و مووشهكی ئێرانی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە پایتەخت ڕاگەیاند.
عەبدوڵڵا سەند، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کچە لە نیشتەجێی وڵاتەکەیە و دوای ڕووداوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی "ئەمیری".
سەبارەت بە هەوڵە پزیشکییەکان، وتەبێژەکە ڕوونیکردەوە کە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا هەر لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستیان بە چارەسەر کردووە. لە ناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتندا هەوڵی بوژاندنەوەی دڵ و سییەکانی بۆ دراوە، هەروەها لە دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەش بۆ ماوەی نیو کاتژمێر هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، کچەکە گیانی لەدەستدا.
لە لایەکی ترەوە، باری تەندروستی ئەندامانی تری خێزانەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، کە چوار کەسیان لەژێر پشکنین و هەڵسەنگاندنی پزیشکیدان، لە نێویاندا دایکی کچە کۆچکردووەکە هەیە. ئەم ڕێکارانەش بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان و چاودێریکردنی باری دەروونی و جەستەییان دوای ئەو ڕووداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە