2 کاتژمێر پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی ههولێر: ئاگركهوتنهوهی بهنزینخانهكه هێرشیی درۆنی نهبووه
پهیام
ئاساشی هەولێر ڕەتی دەکاتەوە ئاگرکەوتنەوەی بەنزینخانەیەکی قوشتەپە، پەیوەندی بە هێرشی درۆنی یان مووشەکی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕادەگەیەنێت کە ئاگرکەوتنەوەی بەنزینخانەیەک لە نزیک هەولێر، هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشی درۆنی یان مووشەکی نییە.
بڵاوکردنەوەی دیمەنی ئاگر کەوتنەوەی بەنزینخانەیەک لە قەزای قوشتەپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گومانی هێرشی لێکرا و بووە هۆی ئەوەی کە ڕوونکردنەوەی لەسەر بدرێت.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، "سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوە لە وێستگەی بەنزینی (ڕاستی) کە دەکەوێتە یەکتربڕی قەزای قوشتەپە، پەیوەندی بە هێرشی درۆنی یان مووشەکی نییە و بە هۆی شورتی کارەبای مۆلیدە ئاگرەکە کەوتووەتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە