2 کاتژمێر پێش ئێستا
193 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكان و دەبێتە فاكتەری ئارامی
پەیام
وەزیری دەرەوەی
ئێران پەیوەندیی بە سەرۆكی هەرێمەوە كرد و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی
سنوورەكان كردەوە، نێچیرڤان بارزانییش ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە
ململانێكان.
سەرۆكایەتیی هەرێمی
كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی
كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی
ئێرانەوە پێگەیشت و پێكەوە دوایین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانی تاوتوێ
كرد. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا
هاتووە: نێچیرڤان بارزانی و عەباس عەراقچی داكۆكییان لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان
كردەوە، بە شێوەیەك كە ڕێگری لە هەر هەوڵێك بكرێت بۆ تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە و
ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە.
هاوكات نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆكی هەرێم دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكان
و وەك هەمیشە فاكتەری ئارامی دەبێت، هەروەها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان دەكات
بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی شەڕ لە گەلانی ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە