2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
نەقیبی ڕۆژنامەنووسان: دواكەوتنی كۆنگرەی سەندیكا بۆ ناكۆكی نێوان یەكێتی و پارتی دەگەڕێتەوە
پەیام
ئازاد حەمەئەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان هۆكاری دواكەوتنی كۆنگرەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی بۆ ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتی و هەروەها دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت گێڕایەوە.
لە میانی بەڕێوەچوونی خولێكی تایبەت بە سەلامەتی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ـ نووسینگەی ڕاپەڕین، بە هاوبەشی لەگەڵ یەكێتیی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان سەردانی قەزای ڕانیەی كرد.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا نەقیبی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: هۆكاری دواكەوتنی كۆنگرەی سەندیكا پەیوەندی بە ناكۆكی نێوان دوو حزبی و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتەوە هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە